66 دۆلارە

نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی

964+

توانا نەقی

دواى ئەوەى چەند رۆژێک بوو نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوى دەنا، ئەوە سێ رۆژە جارێکى تر نرخەکەى رووى لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا نزیکەی دۆلارێکی لێبووەتەوە و هاتە 66 دۆلار

ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 68 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.76% تووشى دابەزین بووە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.89%، دابەزیوە.

رۆژانی رابردوو و دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە جارێکی تر سەربەرەوخوار بووەوە.