کەرکوک

خۆڵبارین 30 كەسی داخڵی نەخۆشخانە كرد

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی ئەمڕۆ ئێوارە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراقی گرتووەتەوە، بە لای كەم 30 كەس لە كەركوك گەیاندرانە نەخۆشخانە.

بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک سامان یابە ئەمشەو هەینی 19.9.2025  بۆ 964 وتی، بەهۆی خۆڵبارینەوە تا ئێستا 30 کەس گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک.

وتیشی، بەهۆی چڕیی خۆڵبارینەکەوە رێژەکە لەبەرزبونەوەدایە.

ئەوە ئاماری نیو کاتژمێر بەر لە ئێستایە و بەهۆی چڕیی خۆڵبارینەکە رێژەکە لە بەرزبونەوەدایە، سامان یابە وای وت.

ئەم ئێوارەیە شەپۆلێكی خۆڵبارین رووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە و و شەپۆلەكە چڕە، بەڵام پێشبینیی دەكرێت سبەی بەیانییەكەی كەم ببێتەوە.

له‌ كاتی خۆڵبارین ده‌بێت چی بكه‌ین بۆ خۆپاراستن؟

له‌ كاتی خۆڵبارین ده‌بێت چی بكه‌ین بۆ خۆپاراستن؟