كەی دەچێت؟

دۆناڵد ترەمپ: دەچمە چین

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد لە سەرەتای ساڵی نوێ سەردانی چین دەكات.

دۆناڵدۆ ترەمپ ئەمڕۆ هەینی 19.9.2025 رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێ سەردانی چین دەكات، ئاماژەی بەوەش دا، “لەگەڵ سەرۆكی چین رێككەوتووم لە لووتكەی كۆڕبەندی هاوكاریی ئابووری بۆ وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن لە كۆریای باشوور یەكتر ببینن”.

سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە پێشكەوتنی باشیان لەگەڵ سەرۆكی چین بەدەستهێناوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی كردوویانە، بە تایبەتی لە بابەتی بازرگانی و پێویستیی كۆتاییهێنان بە شەڕی روسیا و ئۆكرانیا.