تا 26ـی ئه‌یلول
ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی حاجیان درێژكرایه‌وه
964+
ده‌شتی عارف
ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان هەشت رۆژی دیکە درێژکرایەوە وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه ناویان له سیسته‌مه‌كه تۆمار بكه‌ن و بڕیارەکەش لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەرکراوە.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، به فەرمانی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ماوەی ناونوسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ 26.9.2025 تا کاتژمێر 12ـی شەو.
وتیشی، لە دوای ئەم رێکەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە، ئەمەش دەرفەتێکە بۆئەوانەی نەیانتوانیوە پێشتر ناویان لەسیستمی نوێ تۆمار بکەن .
10ـی مانگی رابردوو یه‌كه‌م رۆژی ناوتۆماركردن بوو به سیسته‌می نوێی ئه‌لیكترۆنی و تاوه‌كو 18ـی ئه‌یلول بۆ حاجیان به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه بۆ 26ـی ئه‌م مانگه دریژكرایه‌وه.