كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ دروست ده‌بێت
تا زه‌وی تاپۆ نه‌كرێت كڕین و فرۆشتنی پێوه‌نه‌كرێت باشه
ده‌شتی عارف
لێره و له‌وێ باس له فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌و زه‌ویانه ده‌كرێن كه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌رچووه، به‌ڵام شاره‌وانی ده‌لێت تاوه‌كو خاوه‌ن زه‌وییه‌كه زه‌وییه‌كه‌ی تاپۆ نه‌كرێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌نه‌كات باشه چونكه هێشتا كاره‌كانی ته‌واون نه‌كراون.
مه‌ریوان حاكم هادی، سه‌رۆكی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به 964ـی وت، تاوه‌كو ئێستا مامه‌ڵه‌ی تاپۆ كردنی زه‌وی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه و هیچ فه‌رمانبه‌رێكیش زه‌وی تاپۆ نه‌كراوه، بۆیه‌ش ئامۆژگاری فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌م كه كڕین و فرۆشتن به‌زه‌وییه‌كانیان نه‌كه‌ن چونكه هێشتا ورد بینیه‌كان ته‌واو نه‌كراون”.
وتیشی، “له‌وانه‌یه فه‌رمانبه‌رێك پێشووتر سوودمه‌ندبووبێت له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئێستاش دووباره زه‌وی پێدرابێته‌وه، له‌و حاڵه‌ته حكومه‌ت ئه‌و زه‌وییه له‌و فه‌رمانبه‌ره وه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌بێته‌وه موڵكی حكومه‌ت، ئێ ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئه‌و زه‌وییه‌ی فرۆشتبێت تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێن تاوه‌كو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كان كڕین و فرۆشتنی پێوه نه‌كرێت باشه “.
بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 242 کە لە رێککەوتی 27ـی ئاداری ساڵی 2024 دەرکراوە، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی پێی ده‌درێت و تاوه‌كو ئێستاش دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ریاندا به‌رده‌وامه و وردبینیش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ران ده‌ربكرێت كه پێشتر زه‌ویان وه‌رگرتووه تاوه‌كو ناویان ده‌ربكرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی