داواى زانیاری كه‌سیت لێده‌كه‌ن
TBI ده‌ڵێت؛ نه‌كه‌ن وه‌ڵامى ئه‌م جۆره ته‌له‌فۆنانه بده‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكى بازرگانى عێراق TBI ده‌ڵێت، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى زانیاری كه‌سی له‌هیچ كه‌سێك ناكه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان پێوه‌كرا و داواى زانیاری كه‌سی یان بانكیان لێ‌كردن وه‌ڵامیان مه‌ده‌نه‌وه.
بانكه‌كه، ئاگادارییەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات هەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان نامەیەک بە کە داوای زانیاری بانکی یان کەسی تۆ دەکات، هیچ زانیارییه‌كیان پێ مه‌ده‌ن.
دڵنیایی ده‌دات، كه کارمەنده‌كانیان لە بانکی بازرگانی عێراق TBI هەرگیز داوای زانیاری نهێنی وەکو ژمارەی کارتی ئەلیکترۆنی (ڤیزە و ماستەرکارت)، ژمارەی ناسنامەی کەسی PIN یاخود کۆدی پشتڕاستکردنەوە CVV، وشەی نهێنی یەکجارەکی OTP یان هەر کۆدێکی نهێنی تر، له هیچ كه‌سێك ناكه‌ن بۆیه ئاگادار بن ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى ده‌كه‌ن كارى ساخته‌كارییانه.
هه‌رچه‌نده بانكه‌كه باسی ئه‌وه ناكات كه په‌یوه‌ندی به هیچ هاوڵاتییه‌ك كرابێت كه خاوه‌ن هه‌ژمارى بانكه‌كه‌یان بێت، به‌ڵام رێنمایی ده‌داته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌و بانكه هه‌ژماریان هه‌یه، كه هیچ زانیارییەکی کەسی یان بانکی لە رێگەی تەلەفۆن یان نامەی کورتەوە هاوبەش مەکەن، ئەگەر پەیوەندییەکت پێگەیشت کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە بانکەکەتەوەیە، دەستبەجێ پەیوەندییەکە کۆتایی پێبهێنە و راستەوخۆ په‌یوه‌ندی به بانكه‌كه‌وه بكه.
بانكى بازرگانى عێراق ئه‌م ژماره موبایلانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندیكردنێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته:
تەلەفۆنی خزمەتگوزاری کڕیاران: 07901944250 یان 07704444698 – سکاڵای کڕیار تەلەفۆن: 07801959597 یان سەردانی ماڵپەڕ و پەیجە فەرمیی بکەن: – ماڵپەڕ: https://www.tbi.com.iq
كێشه‌ى ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆر و هاوڵاتى سلێمانى له‌گه‌ڵ بانكى TBI چاره‌سه‌ر ده‌كرێت