پارێزگاری ورمێ چووەتە مەرزەکە

هەوڵ هەیە پەرە بە مەرزی کێلێ بدرێت و بکرێتە ناوەندێکی سەرەکیی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی

964+

شۆڕش قادری

ئێران دەیەوێت پەرە بە مەرزی کێلێ بدات و بیکاتە ناوەندێكی سەرەکیی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردووەتەوە، رەزا رەحمانی سەردانی مەرزی کێلێی کردووە و رایگەیاندووە، مەرزەکە مەجالێکی باشی تێدایە بۆ پەرەپێدانی ئابووری شاری سەردەشت و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی ناوچەکە.

داوایشی لە کاربەدەستانی گومرگ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مەرزی کێلێ کردووە، بە پلان و بەرنامەڕێژی ورد و رژد، کێشەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی کاڵا و هاتوچۆ لە مەرزکە چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی هەلی ئابووری لە مەرزەکە زیاتر لە جاران بەرەوپێش بچێت.

رەزا رەحمانی راشیگەیاندووە، هەوڵ دەدەن بە هاوکاری دەوڵەت و کەرتی تایبەت، مەرزی کێلێ بکەنە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

جموجوڵی بازرگانی لە کێلێ ئاسایی نەبووەتەوە

جموجوڵی بازرگانی لە کێلێ ئاسایی نەبووەتەوە

بارهەڵگرانی مەرزی کێلێ مانیان گرتووە و هیچ بارێک ناگوا...

بارهەڵگرانی مەرزی کێلێ مانیان گرتووە و هیچ بارێک ناگوازنەوە