نابێت پارەى زیادە لە نەخۆش وەربگرن

بڕیارێک لە وەزیرى تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانى کەرتى تایبەت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەتی کردووە، رێنمایی نوێی سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانە دەرکرد کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، پشکنینی ڤایرۆسەکانی (HIV) و (Hepatitis B)یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت.

بەپێى نوسراوەکە کە واژۆى دکتۆر سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى لەسەرە، لەمەودوا نابێت هیچ جیاوازییەک لە نرخ و خزمەتگوزارییەکاندا بکرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی هەڵگری ئەم دوو ڤایرۆسەن.

لە نوسراوەکەدا جەخت لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کراوەتەوە:

نرخی نەگۆڕ: پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان ئەو نرخە بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت کە بۆ کەسانی دیکە دیاری کراوە، و بە هیچ شێوەیەک نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێتەوە.
قەدەغەکردنی دواخستن: نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە بە بیانووی ئەنجامی پشکنینەکان.
وەرنەگرتنی پارەی زیادە: وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکی زیادە لە نەخۆش لە ژێر هەر پاساوێکدا بە توندی قەدەغە کراوە.

بڕیارێک لە وەزیرى تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانى کەرتى تایبەت

وەزیرى تەندروستى: هیچ شتێک نیە بەناوى ناوک کەوتن

وەزیرى تەندروستى: هیچ شتێک نیە بەناوى ناوک کەوتن