چیتر نەخۆشان ناچنە دهۆک و هەولێر

بۆیەکەمجار سەنتەرێکی شۆردنی گورچیلە لە قەزای ئاکرێ کرایەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بۆیەکەمجارە سەنتەرێکی شۆردنی گورچیلە لەقەزای ئاکرێ کرایەوە، بەمەش چیتر نەخۆشانی قەزایەکە سەردانی دهۆک و هەولێر ناکەن بۆ شۆردنى گورچیلە.

سەنتەرەکە پێکدێت لە چەندین بەش و  تاقیگە کە 25 تەخت و ئامێرى پێشکەوتووی شۆردنی گورچیلە کە رۆژانە بەپێی توانای سەنتەرەکە نەخۆشەکان وەردەگرن.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت،”یەکەمجارە لە ئاکرێ سەنتەرى شۆردنەوەى گورچیلە دەکرێتەوە و لەمڕۆشەوە نەخۆشان دەتوانن سەردانى سەنتەرەکە بکەن و چارەسەرى وەربگرن”.

روونیشى کردەوە کە تێچووى سەنتەرەکە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار بووە.

بەوتەى نێچیرڤان فەخرەدین، جگە لەو سەنتەرە، لە نەخۆشخانەى ژنان و منداڵبوون، بەشى چاودێرى چڕکرایەوە کە 40 تەخت و سێ ژوورى بۆ زیادکراوە و تێچوەکەى 305 ملیۆن دینارە.

قەزای ئاکرێ لە ساڵی 1877ـەوە بووەتە قەزا و 246 گوند و سێ ناحیە لە خۆدەگرێت، ئەوانیش ناحیەکانی بجیل، دینارتە و گردەسێنە، ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە 221 هەزار کەس.

راستکردنەوەیەک: 18.9.2025 – 7:12 PM

ئامادەکاری ئەمە هەواڵە، داوای لێبوردن لە خوێنەرانی 964 دەکات، بەهۆی ناڕوونی لە زانیارییەکان، دەرکەوت لە ئاکرێ پێشتر سەنتەری شوشتنی گورچیلە بە حەوت بێدەوە کارا بووە، سەرەڕای ئەوەی لەم هەواڵەدا باس لەوەکراوە ئەمە یەکەمجارە سەنتەری شوشتنی گورچیلە لەو قەزایەدا کراوەتەوە.

دەرمانی شەش مانگی نەخۆشانی چاندنی گورچیلە و جگەر دابین...

دەرمانی شەش مانگی نەخۆشانی چاندنی گورچیلە و جگەر دابینکرا