"زه‌ره‌رى خاوه‌ن كێڵگه‌كانه"
نرخی كیلۆیه‌ک مریشك له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار دینار دابەزی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه نرخى مریشكى زیندوو له هه‌رێمی كوردستان رووى له دابه‌زینه، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا نرخى یه‌ك كیلۆی نزیكه‌ى هه‌زار دینارى كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ش بۆ زه‌ره‌ر و زیانى خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە 964 وت، دابه‌زینى نرخى مریشك هه‌موو هه‌رێمی كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت چونكه تێچووه‌كه‌ى زیاتر له نرخى فرۆشتنى.
نرخى ئێستا كیلۆیه‌ك مریشك دوو هه‌زار و 150 دیناره له‌كاتێكدا سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سێ هه‌زار و 500 دینار بوو.
وتیشی “10 رۆژ پێش ئێستا پێشبینى ئه‌وه‌م كردبوو كه نرخى كیلۆیه‌ك مریشك دێته‌وه سه‌ر دوو هه‌زار و 150 دینار تاوه‌كو دوو هه‌زار و 250 دینار”.
دابه‌زینى ئه‌م نرخى به‌قسه‌ى نازم عه‌بدوڵا هه‌مووى له زه‌ره‌رى خاوه‌ن كێڵگه‌كانه چونكه ده‌ڵێت، حكومه‌ت هیچ پلانێكی بۆ مریشكى هه‌رێم نییه و تاوه‌كو ئێستاش نه‌یتوانیوه بازاڕێكى بۆ دروست بكات.
باس له‌وه‌شده‌كات، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆس و نه‌خۆشی جۆراوجۆر، هه‌روه‌ها بوونى مریشكى به‌ستوو و پارچه‌كراوى ده‌ره‌وه له بازاڕه‌كانى هه‌رێم، له هۆكاره‌كانی دیكه‌ى دابه‌زینى نرخه‌كه‌ن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان بەخێودەکرێن، کە بەرهەمەکەیان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتە.
به‌پێی دوایین ئامارى فه‌رمیش كه 964 له سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان وه‌ریگرتووه، له هه‌رێمی كوردستاندا به شێوه‌یكى فه‌رمى 1985 كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى تۆماركراو هه‌ن و 800 پڕۆژه‌ى نایاساییش هه‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ى تۆمار بكرێن كارده‌كه‌ن.