ته‌مه‌نى زیاتر له 800 ساڵ بوو
داره پیرۆزه‌كه‌ى ئێزدیان له شێخان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نهدارك، ئه‌و داره‌ى كه به‌لاى ئایینى ئێزدی پیرۆزه و دواى ئه‌وه‌ى له مانگى رابردوو له ره‌گه‌وه شكا، ئێستا نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
شوێنى داره‌كه، ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى په‌رستگاى لالش له سنوورى قه‌زاى شێخان.
ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ین سوفنی كه داره‌كه له‌سنوورى ئه‌وانه، بابه‌شێخ و بابه‌چاویشی ئێزیدیان چوونه شوێنى داره‌كه و بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دا.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنى داره‌كه بریتی ده‌بێت له دروستكردنى سیجاێكی به‌ردین به‌چوار ده‌ورى ئه‌و شوێنه‌ى داره‌كه‌ى لێ شكاوه و ته‌نیا یه‌ك دارى دیكه‌ى لێماوه و دواتریش چاندنه‌وه‌ى نۆ دارى دیكه له شوێنى داره شكاوه‌كه.
سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم، به 964ـى وت شكانى داره‌كه به‌هۆى وشكبوونییه‌وه بووه و ته‌مه‌نیشی سه‌رووى 800 ساڵه.
وتیشی “ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كارى دروستكردنى دووسایده‌كه‌ى شێخانى كردووه هه‌ر ئه‌ویش شوێنى داره‌كه نۆژه‌نده‌كاته‌وه”.
“نهدارك” یان كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن دارى “نادر” یه‌كێكه له پیرۆزترین داره‌كان به‌لای ئایینى ئێزدییه‌وه، به‌قسه‌ى عه‌لى شه‌مو، چالاكوانێكی ژینگه‌یی ئێزدییه، ئه‌م داره له‌دواى دروستبوونى لالش له‌ده‌وروبه‌رى لالش و شوێنه‌كانى دیكه چێندراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، دروستبوونى پەرستگای لالش بۆ نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە سەرەتای سەدەی دوازدەھەمدا، شێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەوی رووی لە لالش کردووه، ئادی لە ساڵی 1162 کۆچی دوایی کرد و بەخاک سپێردرا.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964 له ساڵانى زووه‌وه له ته‌نیشت داره‌كه مه‌زارگه‌یه‌كى ئێزدییه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م مه‌زارگه‌یه نابیندرێت و له ته‌نیشت داره‌كه‌شه‌وه رێگایه‌كی دوو ساید ده‌چێته ناو قه‌زاى شێخان.