رێگای گوندەکانی نێوان بەمۆ و ناوچەی تاوەگۆزی - وێنە: ئەرشیف
پێشنیار کراوە
بە مەرج رێگای رۆیشتن بۆ گوندەکانی بناری بەمۆ و مەرزی پشتە دەکرێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی سلێمانی پێشنیاری بۆ رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی کردووە، کە بەشێوەیەکی کاتی و بەچەند مەرجێک رێگەی رۆشتن بۆ گوندەکانی بناری خۆشك و بەمۆ و دەروازەی پشتە بکرێتەوە.
یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، کردنەوەی “یوتێرنێک” کە بە دووری 100 مەتر کەمتر نەبێت لە خوار ئەو تایپەرەی کە لەئێستادا کراوەتەوە بەجۆرێك کە ئاستی بینین تیایدا زۆر باشبێت دروست بکرێت.
لێپرسراوی هۆبەی کارگێری بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، مقدەم پشتیوان عابد، کە خۆی ئەندامی ئەو لیژنەیە کە هەڵسەنگاندنیان بۆ چۆنیەتی کردنەوەی رێگاکە کردووە لەبارەی کردنەوەی رێگاکەوە مەرجەکانی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکراکردووە.
لیژنەکە داوای کردووە ستوونی روناککردنەوە و وە هێمای رێنمایی هاتوچۆ دابنرێ.
ئەوە لە کاتێکدا، کردنەوەی رێگاکە بەو مەرجانەش بە چارەسەرێکی کاتی دانراوە، وە ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی داواش دەکات کە نوسراوێک ئاراستەی داواکاری گشتی بکرێت بەمەبەستی ئاگاداربوون و بەرپرسیارنەبوونیان لە هیچ رووداوێک لەو جێگەیەدا.
یەکەم: کردنەوەی (یوتێرنێک) کە بە دووری 100 مەتر کەمتر نەبێت لەخوار ئەو تایپەرەی کە لەئێستادا کراوەتەوە بەجۆرێك کە ئاستی بینین تیایدا زۆر باشبێت
دووەم:دانانی سەرجەم ڕێکارەکانی ئاگادارکردنەوەی شۆفێران لە (ڕەگڵەو هێماو چاوەپشیلەو فلاشەر)
سێیەم:پانکردنی ڕێگاکە لەئاستی (یوتێرنەکە) بەهەردوو ئاراستەی شەقام.