له باك سته‌يجی "ماڵى خۆتە" ئامانج یاخى شتى تازه باسده‌كات
“له‌رووى مادیه‌وه بێ دڵى له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌م ناكه‌م و هه‌قی خۆیان ده‌ده‌مێ”
964+
ژوورى هه‌واڵ
دواى ئه‌وه‌ى له به‌رنامه‌ى “ماڵى خۆته” هاته‌ده‌ر، چاوان خه‌لیل نه‌یهێشت به ئاسانى هونه‌رمه‌ندى میللی ئامانج یاخى ده‌ربازی ببێت، زۆربه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى له به‌نامه‌كه لێى نه‌كرابوون رووبه‌ڕووى كرده‌وه، به‌ڵام له‌هه‌موویان سه‌ره‌نجڕاكیچشتر ئه‌وه وه‌ڵامه‌ى بوو كه ئه‌و بۆ لایه‌نى مادی بێ دڵى له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه‌ى ناكات كه له دانیشتنه تایبه‌ته‌كان هاوكارى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت “هه‌قى خۆیان ده‌ده‌مێ”.
ئامانج یاخى، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه به‌هۆى سه‌رقاڵیی به دانیشتنه تایبه‌ته‌كانییه‌وه، ناپڕژێته سه‌ر ئه‌وه‌ى لایف موزیك بكات یاخود كۆنسێرتێك ساز بكات، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له دانیشتنه تایبه‌ته‌كان وه‌ریده‌گرێت حه‌رام نیه، چونكه ده‌ڵێت نه به‌فێڵ و نه‌به زۆر له‌هیچ كه‌سێك پاره وه‌رناگرم به‌ڵكو ئه‌وان به رازامه‌ندى خۆیان پێم ده‌ده‌ن”.
یاخى ده‌ڵێت، جگه له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان هه‌وادارى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش هه‌یه و نموونه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه له وڵاتى به‌ریتانیا داوه‌ت كراوه، ده‌شڵێت “له‌به‌نده‌كانم زیاتر ره‌خنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گرم چونكه خۆم تێكه‌ڵاوى كۆمه‌ڵگاكه‌م”.