روونکردنەوە

‎”گرێبەستى ئەلیکترۆنى لە نێوان کڕیار و فرۆشیار تەنیا 60 رۆژ کارى پێدەکرێت”

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى هاتوچۆى سلێمانى لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا واژۆ دەرکرێت و تەنیا بۆ ماوەی 60 رۆژ کاری پێدەکرێت.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژى هاتوچۆى سلێمانى بە رادیۆى ترافیکى راگەیاند، لەدواى تێپەڕبوونى 60 رۆژ لە گرێبەستى ئەلیکترۆنى، بۆ هەر رۆژێک بڕى 10 هەزار دینار، سزاى دواکەوتن، پێبژاردنى بۆ دەکرێت.

روونیشى دەکاتەوە، ئەگەر کڕیار و فرۆشیار بیانەوێت گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکە هەڵبوەشێننەوە، ئەوا پێویستە پێش 60 رۆژەکە سەردانى بەشى یاسا لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ بکەن  و لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەکە 20 هەزار دینار دەبێت بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بۆ ژمارە کاتی و بۆ گۆڕانکاری دەبێت لە نێوان ناوی کڕیار و فرۆشیاردا و ماوەکەی بۆ درێژ نابێتەوە .

ئەوانەى کەوتونەتە بەر سزاى گرێبەستى ئەلیکترۆنى لێبورد...

ئەوانەى کەوتونەتە بەر سزاى گرێبەستى ئەلیکترۆنى لێبوردنیان بۆ دەرچوو