هەڵمەتێكی فراوانە

شارەوانیی هەولێر قوتابخانەکان و دایەنگەكان دەشووات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، شووشتن و خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکان دەستیپێکرد و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگەی تیمەكانییەوە كارەكە دەكات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 16.9.2025 رایگەیاند، لە رێگای تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بەر لە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، هەڵمەتی شووشتن و خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکانی لە ناو شاری هەولێر دەستپێکردووە .

راشیانگەیاند، هەڵمەتەکە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە دەستیپێکردووە و شووشتنی قوتابخانە و دایەنگە و باخچەی ساوایان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لەخۆ دەگرێت.

“لە رۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوامیی دەبێت، تا دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن”، شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.

بڕیارە لە 21ی ئەم مانگەی وەرزی نوێی خوێندنی 2025-2026 دەستپێبكات.

شارەوانی هەولێر کەوتووەتەخۆ و کوچە و کۆڵان و شەقامەکان...

شارەوانی هەولێر کەوتووەتەخۆ و کوچە و کۆڵان و شەقامەکان رێکدەخات