بۆ ساڵى داهاتوو تاقیده‌كرێته‌وه
عێراق ده‌یه‌وێت ژیریی ده‌ستكرد بخاته ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌روه‌رده‌ى عێراق له هه‌واڵدایه ژیریی ده‌ستكرد وه‌كو وانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نى بخاته ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى و ئه‌مه‌شیان به به‌شێك له ستراتیژی گۆڕینی دیجیتاڵی وڵات، ناوزه‌د كردووه.
عه‌دنان سه‌راج، راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری په‌روه‌رده، ئه‌م زانیاریانه‌ى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی (واع) ئاشكرا كرد و وتیشی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راهێنانی به ژماره‌یه‌ك مامۆستا و تیمی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ژیریی ده‌ستكرد ته‌واوكردووه.
به‌قسه‌ى ئه‌م راوێژكاره، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كارده‌كات بۆ گونجاندنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌گه‌ڵ پێشهاته دیجیتاڵییه‌كان و مه‌رجه‌كانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، هه‌نگاوی فه‌رمیش هه‌یه بۆ هێنانه‌كایه‌ی پرۆگرامی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ناو قوتابخانه‌كانی عێراق وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی گۆڕینی دیجیتاڵی.
سه‌راج ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه پلانه‌كان له ئارادان بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ئاسانكراو بۆ قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌كاری، بۆ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه نمونه‌ییه‌كان له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی 2026-2027دا تاقیبكرێنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.