له دیوی شارباژێڕ
ناوچه‌یه‌كی سنوورى نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵات بۆتە جێگەی كات به‌سه‌ربردن و خۆفێنككردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دیمه‌نى سه‌ره‌نجڕاكێشى ئاوى چه‌می كه‌ڵوێی شارباژێڕ، بۆ به‌شێكی هاوڵاتیان بووه‌ته شوێنێك بۆ كاتبه‌سه‌ر بردن و له ئاوه‌كه‌ی مه‌له‌وانى ده‌كه‌ن و به‌و گه‌رمایه خۆیان فێنك ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوى چه‌مه‌كه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه دێت، كه‌وتووه‌ته گوندى ده‌شتێى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌ت، هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و له ئێستادا ئه‌م گونده 25 ماڵى لێده‌ژیت و 72 كیلۆمه‌تریش له‌ناوه‌ندى سلێمانییه‌وه دووره.
خه‌ڵكى گونده‌كه و به‌شێك له خه‌ڵكی گونده‌كانى دیكه‌ى نزیك له چه‌مه‌كه، رۆژانه بۆ كات به‌سه‌ر بردن و خۆفێنككردنه‌وه دێنه سه‌ر ئاوه‌كه و نانى نیوه‌ڕۆیش له‌وێ ده‌خۆن، دواتر به گه‌وره و بچووكه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه ناو ئاوه‌كه و تاوه‌كو ئێواره ئینجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان.
نزیكه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بوو ئێران ئاوى ئه‌م چه‌مه‌ى به‌ردایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر خۆشی رۆژانه له‌كاتى جیاوازدا ئاوه‌كه‌ى ده‌گرته‌وه و جارێكی دیكه‌ش به‌ریده‌داته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى چه‌مى كه‌ڵوێ هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى گونده‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه مه‌له‌ى تێدا بكه‌ن، چونكه مه‌ترسییه‌كی وا له‌سه‌ر ژیانیان دروست ناكات ، بەڵام هاوژین عه‌لی، پارێزه‌ر و خه‌ڵكى گوندى ده‌شتێ مەترسییەکی دیکە بۆ 964 باسدەکات و دەڵێت “خه‌ڵكی گونده‌كان به ئاگاییه‌كى زۆره‌وه ده‌چنه سه‌ر ئاوى چه‌مه‌كه، چونكه دیار نییه كه‌ى و له چ كاتێكدا ئێران ئاوه‌كه به‌رده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرجاران مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات”.