رێگرى لە هاوردەکردنى تەماتە و پەتاتە دەکرێت

مژدەیەکی خۆش بۆ جوتیارانی کوردستان

+964

ئاکام غەفور-سۆران

نوێنەری جوتیارانی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و لەوێ قەولیان پێدراوە کە رێگرى بکەن لە هاوردەکردنى پەتاتە و تەماتە، جوتیارێکیش دەڵێ:، تەماتەی کوردستان بەشی هەموو عێراق دەکات.

سەلمان سادق، نوێنەری جوتیارانی سۆران، بە 964ـی وت،” مژدەی خۆشمان پێیە بۆ جوتیاران، ئیتر تەماتە و پەتاتە لە دەروازەکان بە فەرمی و بە قارچاغ داخیلی عێراق و هەرێمی کوردستان نابێت و پشت بە بەرهەمی ناوەخۆ دەبەسترێت”.

وەک باسی دەکات، بڕیارەکە بەم شێوەیە کە تاکو 15.9.2025 تەماتە داخل نەبێت و نرخی تەماتەش جێگیر بێت.

بەپێی ئاماری کشتوکاڵی سۆران، ساڵانە هەشت هەزار دۆنم زەوی دەکرێت بە تەماتە و بەرهەمی هەر رۆژێکی تەماتەش لەو سنورە نزیکەی 600 تۆنە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 جوتیارانى پێنجوێن بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە

 جوتیارانى پێنجوێن بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە