هه‌ر پارێزگا و ئیدارەیە‌ك دانه‌یه‌كی لێیه
له هه‌رێمی كوردستان 7 كۆگاى گه‌وره بۆ پێداویستى حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان دروستكراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمى كوردستان حه‌وت كۆگاى گه‌وره بۆ ئه‌و پێداویستى و كه‌لوپه‌لانه دروستكراون كه بۆ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان، له‌لایه‌ن تیمه فریاگوزاریی و خێراكان به‌كار ده‌هێندرێن، بەڕێوبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌رێم سه‌رقه‌رشتیان ده‌كات و ده‌شڵێت، سوودسان له ئه‌زموونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبەران بڵاویكرده‌وه، دوا بەدوای دامەزراندنی کۆگاکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئەڵمانیا و بەردەوام فراوانکردنی کۆگاکان و زیادکردنی ژمارەیان و بەرەوپێشبردنی، خولێكیان بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى لۆحستیكى سه‌نته‌ره‌كان له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستپێكردووه.
خوله‌كه، لەلایەن ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا 23 فەرمانبەر و خۆبەخشی کۆگا بەشدارن.
بەشداربووان بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری سوودمەند دەبن لەبارەی بابەتەکانی “فۆرک بەرزکەرەوە، بارهەڵگری پالێت، بارهەڵگر، جەردکردن و ئامادەکردنی راپۆرت”.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، لە ئێستادا حه‌وت کۆگای وەڵامدانەوەی قەیران و کارەساتەکان لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر رووبەری شه‌ش هه‌ازر و 500 مەتردووجا بۆ هەر کۆگایەك دروستكراون و تەواویان بە ووزەی خۆر کارەبایان بۆ دابینکراوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بنیاتنانی کۆگای وەڵامدانەوە دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەخرێتە خزمەت هاونیشتیمانیانی دەڤەرەکە.