وتەبێژی بەرگریی شارستانی:

“هيچ ئاگرێک لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر رووینەداوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، هیچ ئاگرێك لە بازاڕی شێخەڵا رووینەداوە و ئەو ڤیدیۆیەی بڵاویش بووەتەوە، كۆنە و هی ئێستا نییە.

شاخەوان سەعید لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان لێدوانێكی دەنگیی خۆی داناوە و دەڵێت، هیچ ئاگرێک لە ئارادا نییە و بازاڕی شێخەڵا نەسووتاوە، كەس ئەوانیشی لە بوونی ئاگر ئاگادار نەكردووەتەوە.

هەروەها وتی، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە و گوایە ئاگر لە شێخەڵا بەرپا بووە، راست نییە و ڤیدیۆیەكی كۆنە.

هەر لە بارەی ئەم هەواڵە، عەبدوڵا سلێمان، خاوەن نووسینگەی ئالوگۆڕی دۆلار لە بازاڕەکە بۆ 964 وتی، “ڤیدیۆکە کۆنە و ئێمە هەموو رۆژێك كارمان لەو بازاڕەیە هیچ ئاگریك رووینەداوە.

بازاڕی شێخەڵا بازاڕێكی گەورەیە و لە سەنتەری شاری هەولێرە و مێژوویەكی دێرینی هەیە، چەند جارێكیش رووبەڕووی ئاگر و سووتان بووەتەوە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو دوو ئاگر لە بازاڕەكە كەوتنەوە و چەند دوكانێك سووتان، بەڵام باش بوو ئاگرەكان گەورە نەبوون و زوو كۆنتڕۆڵ كران

ئاگر بەرۆکی شارباژێر بەرنادات و نزیکەی 1400 دۆنم زەوی سو...

ئاگر بەرۆکی شارباژێر بەرنادات و نزیکەی 1400 دۆنم زەوی سووتاند