حکومەتی هەرێم؛
کردنەوەی دوو هۆڵ زاخۆ ده‌کاته ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری
964+
ده‌شتی عارف – هەولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوبوونی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی زاخۆی راگه‌یاند كه له دوو هۆڵی گەورە پێكهاتووه و 21ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته ناوه‌ندێكی چالاكیی ئابووری له ئیدارەی زاخۆ.
بەپێی راگه‌یاندراوێکی حکومەت رووبه‌ری هه‌ردوو هۆڵه‌كه هەشت هه‌زار و 600 مه‌تر دووجایه و چوار هه‌زار مه‌تری سه‌وزاییه، 13 هه‌زار مه‌تر دووجاش بۆ گه‌راج و وه‌ستانی ئۆتۆمبێل دیاریكراوه.
پێشانگاكه‌ش پێكهاتووه له به‌شەکانی سته‌یج و شوێنی دانیشتنی میوان، خواردنگه و چه‌ند هۆڵێكی بچوک بۆ كۆنفرانس، كامێرای چاودێری و كاره‌بای به‌رده‌وام، سیستمی ئاگركوژاندنه‌وه و هه‌واگۆڕكێشی تێدایە.
بڕیاره 21ـی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م پێشانگای بازرگانی به ئاماده‌بوونی كۆمپانیاکانی ناوخۆیی و بیانی لە پێشانگاکە بكرێته‌وه، کە ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری و بارزگانی له زاخۆ و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا