منداڵەكانی خانەقین دڵخۆشن
+964
راژان باجەلان- خانەقین
پێشەنگایەك بۆ كارەكانی قوتابیانی قوتابخانەكانی خانەقین كرایەوە و پسپۆرانیش دەڵێن دروستكردنی ئەم پێشەنگایانە سودی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت
لەیەكێك لە قوتابخانەكانی خانەقین پێشەنگایەك بۆ قوتابیەكان كرایەوە، زیاتر لە 140 قوتابی تێیدا بەشداریانكرد،
قوتابیەكان باس لەوەدەكەن زۆر دڵخۆشن بە پێشەنگاكە و دەروناسانیش باس لەوەدەكەن پێشەنگاكە توانیویەتی لەرووی دەرونیەوە چێژێكی زۆر بە هاوڵاتیان و قوتابیان بگەیەنێت