داواى دامەزراندن دەکەن
جارێکى تر؛ وانەبێژانى لادراو گردبوونەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
جارێکى تر، وانەبێژانى لادراو لەبەردەم دەرگاى ئەنجومەنى وەزیران گردبوونەوە و داوا دەکەن دایان بمەزرێنن.
ئەوان کە لەسەرتاسەرى هەرێم ژمارەیان نزیکەى 200 وانەبێژى لادراوە، وەکخۆیان دەڵێن، پێشتر وانەیان وتووەتەوە، بەڵام دواتر بەهۆکارى جیاواز لادراون.
هەردی عزەدین، وانەبێژى لادراو، بە 964ـی وت،” ئێمە کەسمان وازمان نەهێناوە و لەرێگای برادەرایەتی و واستەوە خەڵکیان خستووەتە شوێنی ئێمەوە، ئێستاش ئێمە ژمارەمان ئەوەندە زۆر نییه، بۆیە دەمانەوێت دامانبمەزرێنن”.
وەزارەتى پەروەردە، ساڵى پار هەموو ئەو وانەبێژە لادراوانەى تۆمارکرد و پسپۆڕییەکانیانى وەرگرتن، ئەوەش بۆ ئەوەى لەجێدانانیان بۆ بکات ئەگەر مامۆستایەکى گرێبەست وازیهێنا یان دورخرایەوە، بەڵام ئەو وانەبێژە لادراوانە بەو بڕیارە رازى نین و دەڵێن، دامەزراندنمان دەوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح