شوێنێکى مێژووییە

رێگا کۆنەکەى گەلى عەلى بەگ بە زبڵ داپۆشراوە

964+
ئاکام غەفور

رێگای کۆنەکەی گەلی عەلی بەگ “هامڵتۆن” کە رێگایەکى مێژوویە و لە پێشتردا رێگاى سەرەکى هاتوچۆ بووە، ئێستا بەتەواوەتى فەرامۆشکراوە و کەوتووەتە ژێر زبڵ و خاشاکى گەشتیاران.

پەیامنێرى 964 لە رێگاکە ڤیدیۆیەکى کردووە و دیمەنەکانى پیشانداوە کە چۆن گەشتیاران رێگاکەیان پیسکردووە و زبڵ و پاشماوەکانیان لە شوێنەکە فڕێداوە.

باسى لەوەشکرد، زبڵ و باشماوەکان لەگەڵ هەڵکردنى با، تێکەڵ بە ئاوى رووبارەکە دەبێت و سروشتى ئاوەکەش دەشێوێنێت.

رێگاکە یەکێکە لە شوێنە مێژویی و گەشتیاریەکانی ئیدارەی سۆران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەلی عەلی بەگ چی بەسەر دێت و بۆ داخراوە؟

گەلی عەلی بەگ چی بەسەر دێت و بۆ داخراوە؟