ئەمڕۆ لە هەولێر

باس لە زیرەكیی دەستكرد و كاریگەری لەسەر بواری تەندروستی دەكرێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ لە هوتیل دیڤان لە هەولێر ئیڤێنتێكی تەندروستی بەڕێوەدەچێت، بابەتی گرنگییش پرسی كاریگەریی زیرەكیی دەستكردە لەسەر بواری تەندروستی، وەزیری تەندروستییش ئامادە دەبێت و باسی بەراوردی كەرتی تەندروستیی كوردستان و عێراق دەكرێت.

ئیڤان عەبدولرەحمان رێكخەری ئیڤێنتێكە بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ ئیڤێنتێكی تەندروستی لە هوتێل دیڤان بەڕێوەدەچێت، كە سێ پانێل لەخۆدەگرێت، دیارترینیان بەراوردی كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستانە بە ناوچەكانی دیكەی عێراق، هەروەها كاریگەریی زیرەكیی دەستكردە لەسەر بواری تەندروستی.

وتیشی، پانێلێكی دیكەش لە بارەی ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە تایبەتانەیە، كە لە كوردستان دەكرێن، هاوشانی وڵاتی دیكەی دنیا، چەند پزیشكێكی پسپۆڕ و تایبەتمەندی ئەو بوارانە لە پانێلەكان بەشدار دەبن.

بە قسەی رێكخەری ئیڤێنتەكە، هەریەكە لە وەزیری تەندروستی د. سامان بەرزنجی، پارێزگاری هەولێر و چەند بەرپرسێكی تەندروستی ئامادە دەبن.

بڕیاروایە پانێلەكان لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستپێبكەن.

تاقیگەکانی گەرمیان بچن لە تەندروستی شارەکە خۆتان تۆما...

تاقیگەکانی گەرمیان بچن لە تەندروستی شارەکە خۆتان تۆماربکەن