ژاڵەناو و گوندەکانی مەیدان و مەرزی پشتەى له‌سه‌ره‌

دەربەندییەكان داوادەکەن یوتێرنێك دروست بكرێت و رێگەى چوار كیلۆمه‌تریان له‌كۆڵ بێته‌وه‌

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو شۆفێرانەی لە دەربەندیخانەوە دەیانەوێت بڕۆنە ژاڵەناو و گوندەکانی سنوری ناحیەی مەیدان و مەرزی پشتە، دەبێت چوار کیلۆمەتر ببڕن بۆ ئەوەی یوتێرنێک بکەن و بگەڕێنەوە سەر رێگای ژاڵەناو، ئەو کۆمپانیایەشی رێگاکەی دروستکردوە دەڵێت، ناکرێت لەھەموو گوندێک یوتێرن بکەینەوە.
عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکانی كه‌ پرۆژەی رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان جێبەجێده‌كات، بە 964ى وت، ئەگەر بە حەزی خەڵک بێت، ئەوە دەبێت لەسنوورى ھەر گوندێک یوتێرنێک دروست بکرێت، ئەمەش گونجاو نیە.
وتیشی “راستە ئەو رێگایەی ژاڵەناو گوندی زۆر و مەرزی پشتەشی لەسەرە، به‌ڵام ناکرێت لە ھەر یەک دوو کیلۆمەترێک یوتێرن دروست بکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە بەرزە پردێک دروستدەکەن بۆ رێگای ژاڵەناو، لە ئێستادا دەستیانکردوە بە کارکردن لەو بەرزە پردە، بە تەواوبونیشی ئەو کێشەیەی شۆفێران و گوندنشینان چارەسەر دەبێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌، کردنەوەی یوتێرن لە دەسەڵاتی ئه‌واندا نییە، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ھاتوچۆ و رێگاوبان ئەگەر بیانه‌وێت یوتێرن بکەنەوە، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌م كاره‌ بكه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کارمەندێکی مەرزی پشتە نزیکەی 240 ملیۆن دیناری بردووە و د...

کارمەندێکی مەرزی پشتە نزیکەی 240 ملیۆن دیناری بردووە و دیار نەماوە

پردێكی ستراتیجی لە هەڵەبجە دروست دەكرێت و زياتر له 20 گو...

پردێكی ستراتیجی لە هەڵەبجە دروست دەكرێت و زياتر له 20 گوند سوودی لێ‌ دەبینن

  پردەکەی قەرەگۆل مەترسی بۆ هاوڵاتییان درووست کردووە

  پردەکەی قەرەگۆل مەترسی بۆ هاوڵاتییان درووست کردووە