ژماره‌یه‌ك قوتابیانى ئێزدی له په‌رستگاى لالش... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى بنكه‌ى رۆشنبیری لالش
دوو قوتابخانه‌ى ئایینیش خۆبه‌خشان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن
داوا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت به وتاربێژانى ئایینى ئێزدی بكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌فه‌رمى داوایان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یمانگایه‌كى تایبه‌ت به وتاربێژانى ئایینى ئێزدی بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمى وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌و دوو قوتابخانه ئایینییه‌ى بۆ منداڵانى ئێزدی كراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێن.
سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزیدی له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم به 964ـى وت، داواكارییه‌كه‌مان بۆ كردنه‌وه‌ى په‌یمانگاى وتاربێژان هاوشێوه‌ى ئه‌و په‌یمانگایه‌یه كه بۆ وتاربێژانى ئایینى ئیسلام كراوه‌ته‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
وتیشی “په‌یمانگاكه بۆ وتاربێژانى ئایینى ئێزدی به پێویست و گرنگ زاندراوه بۆیه داواكاریمان به‌رزكردووه‌ته‌وه و ده‌مانه‌وێت بابه‌تى وتاربێژی له‌ناو ئێزدییه‌كاندا به ئه‌كادیمى بكرێت”.
سه‌باره‌ت به‌و قوتابخانه ئایینیانه‌ش كه منداڵانى ئێزدی وانه‌ى تێدا ده‌خوێنن، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌م قوتابخانانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دروست نه‌كراون به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى روحانى دامه‌زراون و خۆبه‌خشانیش به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر سێ قوتابخانه‌ى ئایینى هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ته‌نیا دوو دانه‌یان له به‌حرانى و به‌عشیقه ماون و قوتابخانه‌كه‌ى گوندى خه‌تارێ داخراوه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدییان نزیكه‌ى 500 قوتابی ئێزدى له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن و سوودى لێوه‌رده‌گرن.