دەرچوان لەوێ ماونەتەوە
خانەقین؛ بە زەبرى هێز چادرى دەرچوانى کۆلێژى خانەقینى لابرد
964
وریا فەتاح
پۆلیسى خانەقین بە زەبرى چەک، چادرى دەرچوانى کۆلێژى زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانى لابرد کە تەنیا داواکاریان ئەوەبوو، عێراق دانبنێت بە کۆلێژەکەیان.
27 رۆژە، دەرچوانى کۆلێژى زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانى خانەقین کە سەر بە زانکۆى گەرمیاننن لە دژى داننان بە بڕوانامەکانیان لەلایەن حکومەتى عێراقەوە گردبوونەتەوە و تەنیا یەک داواکاریان هەیە، عێراق دانبنێت بە زانکۆى گەرمیان یان ئەو کۆلێژەى کە لە خانەقینە بۆ ئەوەى بێبەش نەبن لە دامەزراندنەکانی حکومەتی عێراق.
راژان مەجید، نوێنەرى دەرچوانى کۆلێژەکە بە 964ـى وت،” پۆلیسى خانەقین بە زەبرى چەک، هاتن و چادرەکەیان تێکدا، ئێستا چوار مەفرەزەى پۆلیسى لێیە و دەیانەوێت چۆڵى بکەین”.
دەرچوان کە ماوەى 27 رۆژە لەژێر ئەو چادرە مانیان گرتووە، ئەمڕۆ دواى تێکدانى چادرەکە لە شوێنى خۆیان ماونەتەوە و لەبەر ئەو هەتاوە چەتریان هەڵداوە.
وەک ئەوەى راژان مەجید باسى دەکات، ئەوەى بەرامبەریان کراوە، بەبێ ئاگادارى بووە و پێشێلکردنى مافەکانیان بووە.