چەمچەماڵ .. فڕنێکی سەموون گڕی گرت
964+
هۆگر عهدنان – چهمچهماڵ
بەهۆی لێچوونی بتڵی غازەوە، فڕنی سەموونی مەیلی لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری چەمچەماڵ گڕی گرت.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی 964 سووتانی فڕنەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زەرەرێکی زۆری مادی هەبووە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەك، سەمونخانەیەک گڕی کرت بەهۆی لێچونی غازەوە، تەنها زیانی مادی هەیە.
سەمونخانەکە هی هاوڵاتیەکی کوردی کەرکوکە و شوێنی کارەکەی و ماڵەکەی کرێیەو بەهۆی سوتانی فڕنەکەیەوە نزیکەی 55بۆ 60وەرەقە زیانی مادی هەبوە.
عەلی حسێن خاوەنی سەمونخانەکە داوا لەهاوڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدار دەکات و دەڵێت “خۆمان ئاگرەکەمان کوژاندەوە، کاتێک بەرگری شارستانی هات، تەنها ناوی فڕنەکەمانی نوسی و ڕۆشتن”.
هەرچی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵە، عەمید لوقمان حسن دەڵیت، ئاگادارنەکراوینەتەوە لەهیچ حاڵەتێکی سوتان .