چه‌ندین منداڵى سلێمانى له فێرگه‌یه‌كى موزیك ده‌خوێنن
دایكان دڵخۆشن بە موزیک و گۆرانى منداڵەکانیان لە موبایل دووردەخرێنەوە
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له ته‌لارى هونه‌رى سلێمانى ئاهه‌نگێك بۆ ئه‌و منداڵانه سازكرا كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ى چوونه‌ته به‌ر خوێندنى موزیك و گۆرانى و دایكه‌كانیش خۆشحاڵن كه به‌هۆى ئه‌م خوێندنه‌یانه‌وه منداڵه‌كانیان له موبایل و یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان دوورده‌كه‌نه‌وه.
خوێندنى منداڵه‌كان له فێرگه‌ى هونه‌رى مامۆستا نامدار قه‌ره‌داغى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامى هه‌یه و جارجاره‌ش بۆ منداڵه به‌شداربووه‌كان ئاهه‌نگی موزیك و گۆرانیان بۆ ساز ده‌كه‌ن.
ده‌شنێ ره‌زا، دایكى دوو قوتابی موزیكه، به 964 ـى به‌هۆى به‌شدارى دوو كوڕه‌كه‌ى گۆرانكاری باشیان به‌سه‌ردا هاتووه و له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه
ده‌شنێ عه‌بدوڵاش كچێكی به‌شدارى ئه‌م خوێندنه‌ى كردووه، ده‌ڵێت، ئه‌م خوێندنه گرنگه بۆ منداڵه‌كانیان چونكه ئاواز و گۆرانیه ره‌سه‌نه‌كانیان له‌بیر ناچێته‌وه.
وتیشی “نه‌وه‌ى نوێ زۆر به كه‌مى گوێ له گۆرانییه كۆنه‌كان ده‌گرن، ئه‌مه‌ش بۆ دوارۆژى منداڵه‌كانمان باش نییه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن