پۆلیس لەدواى راوچییەکان دەگەڕێت

ئاسکە بریندارەکەى گەرمیان مردار بووەوە

964+

وریا فەتاح

ئاسکێکى بریندار کە چەند رۆژێک بوو چارەسەرى بۆدەکرا، ئەمڕۆ مردار بووەوە، پۆلیسیش سەرقاڵى گەڕانە بۆ دۆزینەوەى ئەو راوچیەى بریندارى کردووە.

شوانێکى دانیشتووى گوندێکى سنووری گەرمیان، پۆلیسى دارستان لە بوونى ئاسکێکى بریندار ئاگادار دەکاتەوە، دواى ئەوەى تیمێک دەچێت، ئاسکەکە دەگوازنەوە و دەیخەنە ژێر چارەسەرەوە,

وەک ئەوەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى گەرمیان بڵاوى کردووەتەوە، رۆژى 6.9.2025، شوانێکى دانیشتووى گوندى سەرکەلى مارف، بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى تیلەکۆى لە بوونى ئاسکێکى بریندار ئاگادار کردووەتەوە.

وەک باسى دەکات، دواى ئاگادارکردنەوەکە، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی تیلەکۆ رۆیشتوون بۆ گوندی سەرکەلى مارف و ئاسکە بریندارەکەیان گواستووەتەوە بۆ ناحیەی رزگاری.

ئاشکراشى کردووە، دواى ئەوەى ئاسکەکە چارەسەرى پێویستى بۆکرا، گواسترایەوە بۆ بنکەى پۆلیسى تیلەکۆ و لەوێ لەلایەن کارمەندانى بنکەکەوە خزمەت دەکرا، بەڵام ئاسکە بریندارەکە مردار بوەوە بەبڕیاڕی دادوەر تەلەف کرا.

جەختیش کراوەتەوە کە بەبڕیاڕی دادوەری پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکار کراوەتەوە.

ئاسکێکی راو کرد  وێنەی لەگەڵ گرت و دەستگیرکرا

ئاسکێکی راو کرد  وێنەی لەگەڵ گرت و دەستگیرکرا