نرخی نەوت جێگیرە
دابەزی
نرخی نەوت هاتە 65 دۆلار
964+
توانا نەقی
ماوەیەکى زۆرە نرخى نەوت لە ئاستێکدایە و ئەوپەڕى دۆلارێک بۆ دوو دۆلار یان زیاد دەکات یان کەم دەکات، بەڵام ئەم بەیانی هەینییە دابەزینی ەرچاوی بەخۆوە بینی و هاتە 65 دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 0.52% سەنت لە نرخەکەى دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.55% دابەزیوە.
رۆژى سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و دوای هێرشەکە دەستبەجێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا بوو بە 67 بەڵام ئێستا نرخەکە لە جیهان بەرەو دابەزین دەچێت.