لە یەکشەممەی داهاتووەوە کار دەکات

بۆ یەکەمجار ئامێرێکی تیشکی پشکەوتوو بۆ سەنتەری تیشک لە کەلار دابینکرا

964+

توانا نەقی

سەنتەری تیشکی کەلار بۆ یەکەمجار بووە خاوەنی ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشک و خرایە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئامێرێکی نوێ و پێشکەوتووی تیشک بۆ سەنتەری تیشکی کەلار دابین دەکرێت و لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە.

ئاسۆ سلێمان بەڕێوەبەری سەنتەری تیشکی کەلار لە پەیجی تەندروستی گەرمیانەوە رایگەیاند، ئامێرەکە ئامێری ئێکس رای (X-RAY) دی ئاڕ دەبڵ دیتێکتەرە لە براندی ئیکۆ رەی کۆریی، کوالێتییەکی زۆر باش و بەرزی هەیە.

دەشڵێت، یەکەمجارە ئامێرێکی وەها پێشکەوتوو لەناوچەکەدا دادەنرێت و لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.

ئامێری تیشکەکەی نەخۆشخانەی هیوا چاککرایەوە

ئامێری تیشکەکەی نەخۆشخانەی هیوا چاککرایەوە