بەندەری فاو لە بەسڕە _ وێنە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق
لە عێراق
گواستنەوەی دەریایی لە سێ ساڵدا 50% زیادی كردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دیارترین دەستکەوتیخۆی و پڕۆژەکانی کەرتی گواستنەوەی دەریایی ڕاگەیاند، کە گەشەی دارایی زیاتر لە سەدا 50 لە ماوەی سێ ساڵدا تۆمار کردووە.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە ساڵی 2023 دا داهاتەکان گەیشتووەتە 216,951,924,618 دیناری عێراقی، لەکاتێکدا لە ساڵی 2024دا بەرزبووەتەوە بۆ 239,263,888,437 دیناری عێراقی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی بەردەوامە بە بەراورد بە پێش ساڵی 2022، لەگەڵ زیادبوونی زیاتر لە 50%، کە دەرئەنجامی راستەوخۆی سیاسەتەکانی چاکسازییە و هاوسەنگێکە.
سەردانی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی، ئارسنیۆ دۆمینگێز، بۆ عێراق و ستایشکردنی رۆڵی گواستنەوەی دەریایی، بەڵگەی تۆکمەی نێودەوڵەتییە لەسەر جددی عێراق لە گەڕاندنەوەی پێگەی خۆی وەک ناوەندێکی دەریایی کاریگەر لە بازرگانی جیهانیدا.
وتەبێژەکەی گواستنەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەوڵانە بووەتە هۆی دانپێدانانی بەرچاوی نێودەوڵەتی، بەو پێیەی کەشتیی ئەلموتاننا بۆ یەکەمجار لە مێژووی گواستنەوەی دەریایی عێراقدا لە پشکنین لە بەندەرەکانی زەریای هیندی بەخشرا، ئەمەش دەستکەوتێکە کە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی متمانەی جیهانی بە پاپۆڕی عێراق.