هەواڵەکان
چوار ساڵە بیرکاری نایەڵێ 12 ببڕێت و زەنگەسوورەش هاوڵاتییەکیان بێهۆش کرد
+964
ژووری هەواڵ
قوتابییەک لە هەموو قۆناغەکانی خوێندنی یەکەم بووە، بەڵام بیرکاری پۆلی 12ـی لێ بۆتە کێوی بێستون و چوار ساڵی لەسەر یەکە تیایدا دەمێنێتەوە.
دایکێک؛ بە کوڵ بۆ کوڕەکەى دەگرى
ئەگەر زەنگەسوورە یان ژەنگەسوورە گەلەکۆمەگیت لێ بکەن و پێتەوبەن، خراپت بەسەردێنن، لە گوندی شێخ ئاودەلان، هاوڵاتییەک لەناو بێستانەکەی و لە بەختی خراپی، بەسەر هێلانەکەیاندا کەوتووە و بەشێوەیەک پێیانەوە داوە کە لە هۆش خۆی چووە، بەڵام پەرستارە خۆبەخشەکەی پشدەر فریای کەوت و ژیانی رزگار کرد.
پهرستاره خۆبەخشهكهى پشدهر به ماتۆڕسكیلهكهى ژیانی هاوڵاتییهكى لە مردن رزگار كرد
15 ساڵه پیاوێكی ریش سپی له بهحركه بووهته جێگهى متمانهى هاوڵاتیان، خەڵکی خواپێداو و سهرمایهدار پارهى پێدهدهن بۆ ئهوهى پێداویستى بۆ ماڵه ههژار و بێ باوكهكان بكڕێت.
متمانه 15 ساڵه مام قاسمی كردووهته خێرخوازێكی متمانه پێكراو
قسەکردن دەربارەی سیقە و متمانە و ئەمانەت پارێزی لەناو میلـلەتی کورد قەت تەواو نابێ و لەو ناوەندەشدا هەولێرییەکان دەستێکی باڵایان هەیە، ئەوەتا لە شاری قەڵا و منارە، دەرگای گەراجێک شەو و رۆژ ئاواڵەیە، هەرکاتێک خاوەنەکەشی لەوێ نییە، شۆفێران سەیارەکەیان رادەگرن و کە رۆیشتیشن، هەزار دینارەکە دەخەنە پشت دەرگاکە بۆی.