سه‌ر و قاچى كه‌روێشكیان به‌جێهێشتووه و لاشه‌كه‌شیان بردووه
له كوێستانێكی برادۆست راوى به‌كۆمه‌ڵى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌ریده‌یه‌كى ژینگه‌دۆست رێگاى ده‌كه‌وێته یه‌كێك له كوێستانه‌كانى سنوورى برادۆست، له‌سه‌ر ئاوى سازگارى گۆمه به‌ناوبانكه‌كه‌ى بێرمی دینداران سه‌ر و قاچى چه‌ند كه‌روێشكێكی راوكراو ده‌بێنێت، كه بێ جه‌سته له‌وێ فڕێدراون و بۆى ئاشكرا ده‌بێت كه له‌م كوێستانه راوى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، ژینگه دۆسته‌كه‌یه، به 964ـى وت، ئه‌وه‌ى له‌و كوێستانه بینیویه‌تى قڕکردن و لەناوبردنی ئاژەڵە کێویەکان و وێرانکردنی سروشته بەدەستی خۆمان.
وتیشی “ئه‌وه‌ى من بینیم سه‌ر و قاچى بڕاوى سێ كه‌روێشك بوو له لێوارى گۆمه‌كه فڕێدرابوون”.
سۆزدار زانیاری هه‌یه كه جگه له كه‌روێشك هه‌ر له‌م كوێستانه راوى كه‌و و بزنه‌كێویش ده‌كرێت و راوچییه‌كانیش كه‌سانێكى شاراوه و نه‌ناسراون، به ماتۆڕسكلیش دێنه كوێستانه‌كان و راو ده‌كه‌ن.
پێشتر 964 زانیاری ئه‌وه‌ى له پۆلیسی ژینگه‌ى سۆران وه‌رگرتووه كه زۆربه‌ى ناوچه كوێستانییه‌كانى ئیداره‌ى سۆران هیچ چاودێرییه‌كانیان له‌سه‌ر نییه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانیان كه‌مه ناتوانن له‌رووى پاراستنه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى ته‌واوى سنووره‌كه بكه‌ن.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، كه وێنه‌ى كه‌روێشكه سه‌ربڕاوه‌كانى گرتووه ده‌ڵێت، هەرچەندە ئامانجمان پیشاندانی جوانیەکانی نیشتیمانە، به‌ڵام لە هەمانکاتدا ئەو ناشرینیانەش پیشاندەدەین کەوا خۆمان هۆکارین.