"کتێبهكانى لە هیچ کتێبخانەیەک نییه"
پێشانگایەکى ههمیشهیی كتێب له ناو وهزارهتى داد كرایهوه
964+
فهرهاد حهسهن
ئهمڕۆ ،وەزارەتی داد پێشانگای دادی بۆ کتێب کردەوە، کە پێشانگەیەکی هەمیشەیی وەزارەتهكه دەبێت بۆ کتێبی یاسایی، کتێبخانەکەش ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد سەرپەرشتی دەکات.
لە پێشانگاكه، هەموو ئهو کتێبانەی تێدا بەردەستە کە ناوەندی توێژینەوەی یاسایی، بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەچاپی گەیاندووە، لەگەڵ هەموو ژمارەکانی گۆڤاری (گرێبەستی کۆمەڵایەتی) و نامیلکە یاساییەکان، کە هەموو کتێب و نامیلکە و ناوەڕۆکی گۆڤارەکەش تایبەتمەندن بە بابەت و بوارە جیاجیاکانی بواری یاسا.
بهقسهى بڵاوكراوهكهى وهزارهتى داد، كتێبخانهكه ئەو کتێبانهی بواری یاسا لە خۆدەگرێت کە لە هیچ کتێبخانەیەکی دیکە دەست ناکەوێت، چونکە چاپکراوەکانی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد بەچاپی گەیاندوون، هەموو هاوڵاتی و کەسانی تایبەتمەندی بواری یاسا دەتوانن سەردانی بکەن و لەوێ کتێب بکڕن و داوای بکەن، بۆ داهاتووش ناوەندی توێژینەوەی یاسایی چاپکراوی دیکەی ژمارەیەک ناوەندی یاسایی جیهانی لە پێشانگەکەدا دادەنێت.
پێشانگەی داد بۆ کتێب، لە دیوانی وەزارەتی دادە و هەموو رۆژانێکی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوهكو 2:00ـى پاش نیوەڕۆ کراوە دەبێت و لە مانگی داهاتووشدا تاوهكو کاتژمێر 6:00ـی ئێواره کراوە دەبێت.