429 بوژانەوەی دڵیش ئه‌نجامدراوه
له سلێمانى رۆژانه 36 هاوڵاتى به‌هۆى نه‌خۆشییەکانی دڵه‌وه داخڵى نه‌خۆشخانه كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ى دڵ له سلێمانى رۆژانه لانیكه‌م 36 هاوڵاتى داخڵ كردووه كه تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ بوونه‌ته‌وه، هاوكات له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگیشدا 429 بوژانەوەی دڵ بۆ نه‌خۆشه‌كان كراوه.
بەپێی ئامارێكی نوێ كه بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ مانگی رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەنەخۆشخانەی دڵ هه‌زار و 546 نەخۆش سەردانیان كردوە و هه‌زار و 83 نەخۆشیش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 429 بوژانەوەی دڵ و 47 نەشتەرگەری دڵ و 325 نەشتەرگەری قەستەرە و 153 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 265 پشكنینی سیتی سكان و 378 ئیكۆ و 301 هێڵكاری دڵ ئەنجامدراون، 148 چارەسەری سروشتیش بۆ نه‌خۆشان كراوە و 236 تیشك گیراوە و سێ هه‌زار و 155 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.