دەستبەری کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەی هەیە

“وەرگرتنی پارە پێش دۆزینەوەی کار تەواو نایاساییە”

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەک بڵێی خەمی لێهاتووە و دەڵێ، ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەڵمەتێکی فراوان دژی ئەو نوسینگە و شوێنە ساختانە دەستیپێکردووە کە بە ناوی دۆزینەوەی هەلی کارەوە پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن.

لە سۆشیال میدیا و لە دەم بۆ دەم، قسە و باس لەناو گەنجا و ئەو کەسانە هەیە کە خواستی کاریان هەیە، نوسینگە و پێگەی سۆشیال میدیا هەن کارت بۆ دەدۆزنەوە، خەمەکە لێرەوە سەرچاوەی گرتووە.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی بۆ 964 نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هیچ نوسینگەیەک بۆی نییە پێش دۆزینەوەی کار و دامەزراندن، هیچ بڕە پارەیەک بەناوی “پڕکردنەوەی فۆڕم” یان هەر ناوێکی ترەوە لێتان وەربگرێت، ئەم کارە بە تەواوی نایاساییە.

لەبارەی پارەدانەکە، دەڵێ، پارەدان بە نوسینگەکان تەنیا و تەنیا دوای دامەزراندن و دەستبەکاربوونتانە، ئەویش نابێت لە 25%ی موچەی یەک مانگتان زیاتر بێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای پاڵپشتی کردووە، وە بەڕای گشتی وتووە، بۆ پشتیوانی لەم هەڵمەتە و رێگریکردن لەم سەرپێچیانە، داواکارین هەر شوێنێکی گوماناویتان بینی یان زانیاریتان لەسەری هەبوو، ناو، ژمارەی مۆبایل، و ناونیشانی لە ڕێگەی واتسئەپەوە بۆ ئەم ژمارانە بنێرن:

• 07511225500
• 07721225500

"ئەو لینکەی بەناوی پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوکاری بڵاوبووەتەوە ساختەیە و هاکتان دەکات"

"دوو هاوسەر بە هەژمار و ئەكاونتی ساختە پارە و كارتیان لە خەڵك وەرگرتووە و قۆڵبەست كران"