گولـلەی وێڵ ژنێکی لە کەرکوک کوشت

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

بە هۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو دراوسێ لە قەزای حەویجەی کەرکوک، ژنێکی تەمەن 59 ساڵ گولـلەی وێڵی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە درەنگانی شەوی هەینی 24.2.2023 لە گەڕەکی حەتین-ی سەنتەری قەزای حەویجە روویداوە.

ئەو ژنەی گوللەکەی بەرکەوتووە، ناوی سوعاد عەلی خەلیل-ە، لەدایکبووی قەزای حەویجەیە.

عەلی ئەحمەد، دراوسێی ماڵی بەرکەوتووەکەیە، بە 964ی وت “ئەو ئافرەتە منداڵی گەورەی هەیە و خاوەن بڕوانامەن، دوو هەفتە بەر لە ئێستا  عومرەی ئەنجامدابوو”.

دوای رووداوەکە، پۆلیسی حەویجە تەقەکەرەکانی هەردوو ماڵەکەی دەستگیرکردووە و بڕیارە بگوێزرێنەوە بۆ کەرکوک بە مەبەستی دادگاییکردنیان، ئەمە بە وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئەو قەزایە، کە بۆ تۆڕی 964 قسەی کرد.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی