ئەو وێنەیەی لەگەڵ پەیامەکە بڵاوکراوەتەوە.
"نوێژ و نزا و دوعامان بۆ بكه‌ن"
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە زمانی کوردی پەیام بڵاودەکەنەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێك له دیارترین هێزه‌كانى فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتى غه‌ززه بە زمانی کوردی (سۆرانى) پەیامێک بڵاودەکەنەوە و داواكارە هه‌موو لایه‌ك دوعایان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌حه‌تى له‌سه‌ر برایانیان له غه‌ززه هه‌ڵبگیرێت.
هێزه‌كه، کەتیبەکانی (شەهید عیزەدین قەسام)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسه، په‌یامه‌كه‌ى له گروپی ته‌لیگرامى خۆى، لە ژێرناوی “بانگەوازێک بۆ باراندنی رەحمەت و هەڵگرتنی ناڕەحەتییەکانی سەر دانیشتوانی غەززە” په‌یامه‌كه‌ى بڵاوكردەوە.
لە په‌یامەكەدا هاتووە، “کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، داوا لە ئوممەتی ئیسلامی دەکات لەبەر دەرگای خوای گەورە بپاڕێنەوە تاوه‌كو ئەو ناڕەحەتی و ئازارەی سەر برایانیان لە غەززە هەڵبگرێت”.
“دوو رکات نوێژ لە نیوە شەودا، پاشان نزا و پاڕانەوە لە خودای باڵا دەست بەم نزایە؛ {لَا إِلَهَ إِلا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لا إِلَهَ إِلا الله رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ} 100 جار، دەكات. ئه‌مه‌ش به‌شێكی داواكارییه‌كه‌ى ئه‌م هێزه‌ى فه‌ڵه‌ستینه.
لە په‌یامەكەی قەسامدا ئەوەش هاتووە، “بەڵکو خوای گەورە ئەو نزایانە قبوڵ بكات و ناڕەحەتییەکانی سەر غەززە بەیەکجاری هەڵبگرێت، هەر خۆشی باڵا دەست و بە توانایە، هیچ هێز و پانایەکی دیكه بێجگە لەو، بوونی نییە. نوێژەکەش لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی كە دەكاتە رێكەوتی 11ـی ئەم مانگە بەجێ بهێنرێت”.