ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی عەرەبی - وێنە: ئاژانسەکان
"بەغدا براکانی خۆی کۆدەکاتەوە"
سودانى: پرسی فەڵەستین ئەولەویەتى کارەکانی لوتکەی عەرەبییە
ئەحمەد مستەفا
سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەی گرێدانی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا کە ئەمڕۆ شەممە کارەکانی دەستپێ دەکات رایگەیاند، بەغدا ئەمڕۆ براکانی خۆى کۆدەکاتەوە بۆ داڕشتنی دیدێکی ستراتیژی بۆ داهاتوو.
دەشڵێ، پرسی فەڵەستین لە لوتکەی عەرەبیدا ئەولەویەتى کارەکان دەبێت.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وڵاتی خانەخوێی لوتکەکە لە پەیامێکدا دەربارەی کارەکانی لوتکەی عەرەبی ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025 باسی لەوەکردووە، لوتکەى عەرەبى دیدگای ستراتیژی سەقامگیری و یەکگرتنی نێوان گەلانی ناوچەکە مسۆگەر دەکات.
سودانى باسی لەوەکردووە، کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی دەبێتە سەکۆیەک بۆ هاودەنگی و وروژاندنی پرسەکان و یەکخستنی ریزەکان.
