رووداوی زۆر رووی دەدا
لە رێگە نێودەوڵەتییەکەوە چوون بۆ پێنجوێن فراوان دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو سایدەی رێگە تازەکەی سەیدسادق بە پێنجوێنەوە دەبەستێتەوە لە ناوچەی کەوڵۆز، پڕۆژەیەک بۆ فراوانکردنی دەستی پێکراوە، تا بەیەک گەشتنی رێگا دوو سایدەکە و دەروازەی چوون بەرەو پێنجوێن، لەو تاک سایدیەی هەیە رزگار بکرێ.
ئەندازیار و سەرپەشتیارانی رێگاوبان و چاککردنی پێنجوێن سەردانی پڕۆژەکەیان کرد، کە لای زۆرێک لە شۆفێران ئەو سوێنە، بە رێگە نێودەوڵەتییەکە ناسراوە و دەروازەی باشماخ و سەیران بەنی لەسەرە کاتێک بەرەو پێنجوێن دەچی.
ئامانجەکە ئەوەیە، ئەو رووداوە جۆراوجۆرانەی هاتوچۆ لەو دەروازەیەوە روودەدەن ئیتر بنەبڕ بکرێ، گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە، 78 ملیۆن دینار و 465 هەزار دینار، کە درێژکردنەوە و دروستکردنی ئاو بارەیەک بە نزیکەی شەش مەتر لە خۆ دەگرێ.
لەگەڵ فراوانکردنی رێگاکە بە قیر و کۆنکرێت، بەپانی دوو مەتر و 200 مەتر درێژی، هەروەها، پڕۆژەکە راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پێنجوێنەوە جێبەجێ دەکرێت و ماوەی 90 رۆژی بۆ دانراوە.
رێگاوبانی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە رابردوودا چەندین رووداوی هاتوچۆ تیایدا روویان داوە، بۆیە وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتی بڕیاماندا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
کارکردنی تیمەکان؛
