تەقینەوەکەى قەتەر ئاشکرا بوو

ئیسرائیل کۆبوونەوەى سەرکردەکانى حەماسى لە دەوحە کردووەتە ئامانج

964+

وریا فەتاح

بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بە میدیا ئیسرائیلییەکانیان راگەیاندووە، تەقینەوەکەی دەوحەی پایتەختی قەتەر لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بووە بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە شارەکەدا.

کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەک لە سەرتاسەری دەوحەی پایتەختی قەتەر بیستراوە، بەشێوەیەک دووکەڵ لە ناوچەى کەتارا کە ناوچەیەکى رۆشنبیرى و گەشتیارییە لە ناوەڕاستى دەوحە، بەرز بووەتەوە.

بەپێى میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی حەماس کە بەئامانجگیراون، بۆ ساڵانێک سەرکردایەتی چالاکییەکانی رێکخراوی “تیرۆریستییان” کردووە، و راستەوخۆ بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی هێرشەکەى 7ـی تشرینی یەکەم و ئەنجامدانی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل.

ئەم هێرشە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسر...

ئەم هێرشە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا ئەنجام دەدرێت