سوپای پاسدارانی ئێران:

ئەم هێرشە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا ئەنجام دەدرێت

964+

شۆڕش قادری

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەم هێرشە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا ئەنجام دەدرێت.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “هەر وەڵامێکی ئیسرائیل وەڵامێکی وێرانکەرتری بەدواداێت و ئەم هێرشانە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا  و عەباس نیلفرۆشان ئەنجام دەدرێن”.

دەشڵێت، “دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە دانمان بەخۆماندا گرت و ئەمەش وەڵامەکەیەتی”.

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاندووە، هیچ ناوەندێکی ئەمریکا لە ئیسرائیل بە ئامانج نەگیراوە و بە وردی چاودێری هێرشەکانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب دەکەن.

میدیاکانی ئیسرائیل: 250 موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراون

میدیاکانی ئیسرائیل: 250 موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراون

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد