کۆمانیای لەزوو دابینیکرد
تەکسی بۆ هەر گەڕەکێکی هەولێر بە دوو هەزار دینار
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هەر گەڕەکێک کە دەتەوێت بە تەکسی بۆی بچیت تەنها بە دوو هەزار دینارە، ئەوە تەکسی لەزووە، کە پێکشتر ئەو کۆمپانیایە تەنها پێداویستی و کەلوپەل و خۆراکی بۆ هاوڵاتیان دەگواستەوە.
موسلیم بەرزنجی، بەپرسی مارکێتینگی کۆمپانیای لەزوو بە 964ـی وت، ئێمە ئەم تەکسیانەمان داناوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان هیچ شۆفێرێکیش لەو کارە زەرەرمەند نابێت چونکە باقی پارەکەی کۆمپانیا دەیدات.
وتیشی، “ئێمە تەنها تەکسی کوردستان لە کۆمپانیاکەمان وەردەگرین بۆ ئەوەی شۆفێرانی تەکسی سوودمەند ببن و ئۆتۆمبێلی تایبەت وەرناگرین”.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشكردووە، کە پێشتر نرخەکان بەرزتر بوون ئێستا تەنیا دوو هەزار دینارە و رەنگە لە داهاتوودا کەمتری بکەنەوە بۆ 1500 دینار.
پێداچوونەوە: توانا نەقی