پارە هەمووى بۆ موچەیە

پسپۆڕێکی ئابووری: عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی قەرزی ناوخۆیی لە مێژوودا

964+

وریا فەتاح

بەقسەى پسپۆڕێکى ئابوورى، عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی قووڵ بووەتەوە و قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و مێژوویی. دەشڵێت: هەموو ئەو پارەیەى هەیە بۆ موچە دەڕوات.

پسپۆڕی ئابووریی عێراقی، د. عیماد عەبدولـلەتیف ئاشکراى کرد، بەپێی ئامارەکانی نیوەی یەکەمی ساڵی 2025، دۆخی دارایی عێراق بەم شێوەیەیە:

داهاتی نەوت: 45.2 تریلیۆن دینار بووە.
مووچە: 44.9 تریلیۆن دیناری لەو داهاتە بۆ مووچە تەرخانکراوە.
قەرزی گشتیی ناوخۆیی: لە 70.5 تریلیۆن دینار لە ساڵی 2023 بۆ 92.2 تریلیۆن دینار لە ناوەڕاستی 2025 بەرزبووەتەوە، کە بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە مێژووی دارایی عێراقدا.
کۆی خەرجییەکان: گەیشتووەتە 69.5 تریلیۆن دینار، کە خەرجییەکانی ڕێککەوتنی چینی و گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانیش لەخۆدەگرێت.
داهاتی نانەوتی: بە رێژەی 43% دابەزیوە.
ئاماژە مەترسیدارەکان:

د. عەبدولـلەتیف دەڵێت، “عێراق 600 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و نزیکەی تەواوی داهاتەکەی بۆ دابینکردنی مووچە بووە”، ئەمەش بەو مانایەیە کە هیچ بڕە پارەیەک بۆ خەرجییەکانی دیکەی کارپێکردن و وەبەرهێنان نەماوەتەوە.

یەکێک لە خاڵە جەوهەرییەکان کە ئەو پسپۆڕە ئاماژەی پێدەکات، جیاوازیی گەورەیە لەنێوان هاوردەی راستەقینە و ئەوەی لە گومرگەکان تۆمار دەکرێت، بەپێی  ئامارەکان، بەهای هاوردەی عێراق دەگاتە 70 ملیار دۆلار، بەڵام ئەوەی بە فەرمی لەلایەن گومرگەوە تۆمارکراوە تەنها 19 ملیار دۆلارە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی گەندەڵی و خۆدزینەوە لە باج کە زیانێکی گەورە بە داهاتی دەوڵەت دەگەیەنێت.

پسپۆڕێکی ئابووری: عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی قەرزی ناوخۆیی لە مێژوودا

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار