شوێنه‌وارى هه‌رێم بۆ 964:
“هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وڵات به‌شدارى له كۆنفڕانسی ICAANE ـی شوێنه‌وارى ده‌كات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ر دوو ساڵ جارێك كۆنفڕانسی ئیكانا ICAANE له وڵاتێكی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شوێنه‌وارى هه‌رێمیش چه‌ند جارێك به‌فه‌رمى به‌شدارى كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار ده‌ڵێت، به‌هۆى به‌شدارى كاریگه‌رمان له‌و كۆنفڕانسه وه‌كو وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریمان پێده‌كرێت.
ICAANE كورتكراوه‌ى کۆنگرەی نێودەوڵەتی شوێنەوارناسی رۆژهەڵاتی نزیکى کۆنه، دوایین جار له‌مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ له شاری لیۆنى فه‌ڕه‌نسی كاره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، ساڵى 2020 كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆنفڕانسه‌كه به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌ڕێوه چوو، بابه‌تێكی له‌ژێر ناوى (كوردستان و شوێنه‌وار ، ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌رییه‌كانى) پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ى سه‌ره‌نجى وڵاتانى به‌شدار بوو له كۆنفڕانسه‌كه.
وتیشی “ئه‌م بابه‌ته‌م له‌سه‌ر ئاستى 21 وڵاتى به‌شدار بوو پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌كادیمیی و پڕۆفیشناڵى بۆ بابه‌ته‌كه‌م كرابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا 110 لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ى شوێنه‌وارى هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌م كۆنفڕانسه كراون، كه له‌لایه‌ن زیاتر له 100 پڕۆفیسۆر و دكتۆراى شوێنه‌وارى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌كان كراوه.
ساڵى 2027 بڕیار دراوه كۆنفڕانسه‌كه له وڵاتى جۆرجی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واریش ده‌ڵێت، به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه نه‌مانتوانیوه ئه‌م كۆنفڕانسه بهێنینه هه‌رێمی كوردستان.