قایمقامی دەربەندیخان بۆ 964
“پێش ئەوەی خەڵک پێمان بڵێت خۆمان کەموکوڕی خزمەتگوزارییەکان دەخەینەڕوو”
964+
توانا نەقی
ژمارەیەک کێشە و گرفت لە ناو قەزای دەربەندیخان بوونی هەیە و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەریان بکەن بۆ خزمەتی هاوڵاتی هەرلە بۆری ئاو تاوەکو خاوێنی زبڵ و خاشاک تا رێکخستنەوە بازاڕ.
قایمقامیەتی قەزاکە سەرجەم کێشەکانی دەستنیشان کردووە و قایمقامەکەشی دەڵیت بە نوسراو لایەنی پەیوەندیدار و فەرمانگەکان ئاگادار دەکەنەوە بە زووترین کات چارەسەریان بکات.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، خۆمان سەردانی مەیدانیمان کرد پێش ئەوەی لە خەڵک و سۆشیال میدیاوە باسی کێشەکان بکەن هەمووی چارەسەر دەکەین و مشووریان دەخۆین.
وتیشی، ئەوەی بە چاوی خۆیان بینیویانە ئەو کێشانە پێکهاتوون لە:
– داخستنی رێگای دووڕیانی ژاڵەناو بە ئاراستەی بناری بەمۆ.
– تێکدانی بەشێک لە سیاجی باخچە و پارکەکانی ناو شار و نەبونی خزمەتکردن ومەترسی وشکبوونیان.
– کۆکردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک لەسەر ڕێگای 30 مەتری دووەم ناوەندی سەرکی ناوبازاڕ بوەبەدیاردە.
– راوەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە قەدەغەکراوەکان.
– زیادەڕۆیی بەشێک لە کارگەکان.
– بەفێڕۆدانی ئاوێکی زۆر لەچەند جێگایەک بەهۆی شکانی چەند بۆرییەکی سەرەکی ئاوەوە.
قایمقام ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەموو ئەم داواکاری و تێبینیانە ئاراستەی فەرمانگە خۆجێیەکانی شار دەکرێن بۆ ئەوەی لە خێراترین کاتدا چارەسەر بکرێن.