دوو گۆران دەرهێنەر و ئەکتەرن
“رووتبوونەوە” لە کەلار نمایش دەکرێت
964+
توانا نەقی
ئەو شانۆیەی کە 21 رۆژ لە سلێمانی نمایش کرا و برایە باکوری کوردستان ئێستا براوەتە کەلار و لە دوو سبەیەوە نمایشی خۆیان دەست پێدەکەن.
گۆران نامی ئەکتەری شانۆگەری رووتبوونەوە بە 964ـی وت، شانۆگەری رووتبوونەوە پێشتر لە سلێمانی 21 رۆژ نمایش کراوە و هەروەها بەشداری فێستیڤاڵی شاری ئامادی کردووە و ئێستاش لە رۆژانی 10 و 11ـەی ئەم مانگە لە شاری کەلار و لە هۆڵی هونەر نمایش دەکرێت.
شانۆگەریەکە لە نوسینی سلاڤۆمێر مرۆژک و وەرگێڕانی دکتۆر فازڵ جافە، دەرهێنان و نواندنی گۆران محەمەد و گۆران نامیە.
گۆران نامی باسی چیرۆکی شانۆکە دەکات و دەڵێت، باس لە دوو رۆشنبیر کە لافوگەزافی ئازادی و دیموکراسی و بەهای ئینسان لێدەدەن دەکات، بەڵام کاتێک لەلایەن دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرەوە دەستبەسەر دەکرێن، وردە وردە رووتیاندەکاتەوە لە هەرچی بەهای ئەخلاقی و ئینسانی هەیە و دەردەکەوێت کە دوو رۆشنبیری هیچ لەبارا نەبوون.